پۆلیسی لوبنان ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه نزیكه‌ی ٧٠ كه‌س له به‌ندكراوانی یه‌كێك له زیندانه‌كانی ئه‌م وڵاته، به شكاندنی ده‌گای سلووله‌كانیان و هێرش كردنه سه‌ر زیندانبانه‌كان توانیویان ڕابكه‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پۆلیسی لوبنان له‌م پێوه‌نده‌دا به‌یانییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێدا ڕایگه‌یاندووه: پێنج كه‌س له به‌ندكراوان به‌دوای هه‌ڵاتنیان له زیندان به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه. به پێی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی لوبنان، هه‌تا ئێستا ١٥ كه‌س له‌م به‌ندكراوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراونه‌ته‌وه و چوار كه‌سیشیان خۆیان ڕاده‌ست كردووه‌ته‌وه. ئه‌م ڕووداوه له حاڵێكدا ڕوویداوه كه به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری لوبنان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، خوازیاری په‌سه‌ندكردنی ته‌رحی لێبوردنی گشتی له په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته ببوون تا بتوانن هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له زیندان ڕزگاریان بێت. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا له وڵاتی لوبنان به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا، ٨٨٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.