سه‌فیری ڕووسیه له سوید ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه له لێدوانێكدا هه‌ڕشه‌ی له وڵاتانی فه‌نلاند و سوید كرد كه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست به په‌یمانی نیزامی ناتۆ بن ئه‌و وڵاته ناچار به كاردانه‌وه‌ی نیزامی ده‌بێت.
له به‌یاننامه‌ی سه‌فاره‌تی ڕووسیه كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان بڵاو كراوته‌وه هاتووه، ئه‌گه‌ر فه‌نلاند و سوید به په‌یمانی نیزامی ناتۆ په‌یوه‌ست بن سنووره‌كانی ڕووسیه له‌گەڵ ناتۆ دوو هێنده ده‌بێت و ده‌وڵه‌تی ڕووسیه ناچار به كاردانه‌وه‌ی نیزامی ده‌بێت. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش هێرشی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین، وڵاتانی سوید و فه‌نلاند پێكه‌وه خوازیاری په‌یوه‌ست بوون به په‌یمانی نیزامی ناتۆ بوون و هێشتا وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له‌گه‌ڵ داخوازی ئه‌و دوو وڵاته ڕه‌زامه‌ندیان نیشان نه‌داوه. له دوو ڕۆژی ڕابردوودا ته‌نیا مه‌جارستان ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه و فه‌نلاند ده‌نگی ئه‌رێنی توركیای ده‌وێت تاكوو به شێوه‌ی فه‌رمی په‌یوه‌ست به‌و په‌یماننامه‌یه بێت.