کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چارەنووسی “حه‌سه‌ن خه‌یرخاه‌” له‌ زیندانی شاری سنه‌

ناڕوونی چارەنووسی حه‌سه‌ن خه‌یرخاه‌ له‌ زیندانی شاری سنه‌ 1 1

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “حه‌سه‌ن خه‌یرخاه‌” ته‌مه‌ن ٦٤ ساڵ و خه‌ڵكی شاری “مه‌شهه‌د” كه‌ ١٢ی خه‌رمانان، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌وتووی رابڕدوو “حه‌سه‌ن خه‌یرخاه‌” له‌ شاری بانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كران كه‌ و دوای چه‌ند كاتژمێرێك لێپرسینه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئازاد كرا به‌لام ناوبراویان بۆ زیندانی شاری سنه‌ گواسته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ  به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاكام بووه‌ و ناوبراو لەماوەی دەستبەسەرکرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.