ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌عده‌نی “ئاسمینۆنی منۆجان” هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی كرمان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكاریه‌كانیان له ڕێگای “منۆجان_به‌نده‌ر عه‌باس” كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری وه‌رگرتنی هه‌موو حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئاستی هه‌ڵئاوسان و گران بوونی نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان و بارودۆخی پیشه‌ییان بوون.