دانیشتووانی به‌شی “مهیداود”ی سه‌ر به شاری باغمهلیك له پارێزگای خوزستان، رۆژی پێنج شه‌ممه ٢٦ی خاكه‌ڵێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی شار بۆ ئه‌م ناوچه‌یه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و به به‌ستنی جاده پێشیان به هاتنی ماشینه‌كانی زبڵ و خاشاك گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی ٢٥ ساڵه به‌رپرسانی ڕژیم زبڵ و خاشاكی شار ئه‌هێنن بۆ ئه‌م ناوچه‌یه. و دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه چه‌ندین جار ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون. ئه‌وان ڕایانگه‌یاندووه تا به‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه و به‌ستنی جاده هه‌ڵناگرن.