کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی گوندنشینانی ناوچه‌ی “سۆمای برادۆست”ی ورمێ به‌هۆی بێئاوی‌

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، گونده‌كانی ناوچه‌یسۆمای برادۆستی ورمێ تووشی كه‌مئاوییه‌كی سه‌خت بوون و گوندنشینان ناچارن بۆ دابینكردنی ئاو ده‌یان كیلۆمتر ڕێگه‌ببڕن یان بۆ هه‌میشه‌ گونده‌كه‌یان چۆڵكه‌ن و گوندنشینان له‌ئاست ئه‌و باروودۆخه ناڕازین.

دەیان گوند لە ناوچەیسۆمای برادۆستی ورمێ لەده‌ست بێئاویه‌وه‌ دەنالێنن، لە ھەندێك گوندی وەكووقەرنسا،خەلیان،خەرابە،كانیسپیتەنانەت ئاوی خواردنەوەشیان نیە و رۆژانە ژن و منداڵ چەندین كیلۆمیتر دەپێون بۆ ئەوەی لە كانیاوەكانی دەورووبەر بە دەبە ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵ بھێننەوە. به‌وته‌ی گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ وڵامێكیان به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی ئیسفه‌هان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٤ ئه‌ندامی ده‌م پارتی له‌ باكووری كوردستان

-

کۆبوونەوەی ماڵدزراوانی ڕەزایەت خودڕه‌و لە بەردەم دەزگای قەزایی تاران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ نه‌ساجی برووجێرد

-

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ ئێران

-