به پێی ڕاپۆرتی ژینگه‌پارێزانی كوردستان، به شێوه‌ی فه‌رمی ٨٨٨ یه‌كه‌ی سه‌نعه‌تی له به‌شه‌كانی “كیمیایی”، “خۆراك”، “ئاسن”، “مه‌عده‌نی غه‌یره ئاسنی”، “سێلۆلۆز” و “به‌رق و ئه‌له‌كترۆنیك له ٢٠ شارۆچكه‌ی پیشه‌یی كوردستان چالاكن، به‌ڵام ئاوه‌ڕووكانیان به شێوه‌یه‌كی ناستاندارد ده‌ڕژێته ناو سرووشتی ناوچه‌كه و زیانێكی زۆری به ژینگه‌ی كوردستان گه‌یاندووه.
به وته‌ی چالاكانی بواری ژینگه، ئامانجی ئه‌و پرۆژه سه‌نعه‌تییانه ئه‌بێ كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری، به‌ره‌وپێشچوونی ناوچه‌كه له بواره‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه دامه‌زراندنی ئه‌و یه‌كه سه‌نعه‌تییانه له نزیك شار و گونده‌كان، زیانێكی زۆری به سرووشت و ژینگه‌ی ئۆستانی كوردستان گه‌یاندووه و كێشه‌كانی وه‌كوو بێكاری و هه‌ژاریش هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. به پێی ستانداردی جیهانی هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی پێویسته پاڵاوگه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆكه‌ی زیان به سرووشت نه‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی هیچ سه‌ره‌نجێك به پاراستنی ژینگه و سرووشت نادرێت و ته‌نانه‌ت گیانی مرۆڤه‌كانیش هیچ بایه‌خێكی به‌لای به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه نییه.