کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتییانی كوردستانی له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كرێماڵ له‌ناوچه‌ حاشیه‌نشینه‌كان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاووڵاتییانی دانیشتووی شاره‌ جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی كرێماڵ له‌ ناوچه‌ حاشین نشینه‌كاندا ناڕازین و له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێن: به‌ هۆی گرانی كرێماڵ و خراپی باری ئابووری خه‌ڵكانێكی زۆر ڕوو له‌ ناوچه‌ حاشیه‌نشینه‌كان ده‌كه‌ه‌ن و ئه‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كرێماڵ له‌و ناوچانه‌.

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كاڵا و پێداویستییه‌كانی ژیان، بێكاری، هه‌ڵاوسان و هه‌ژاری سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی حاشیه‌نشینی له‌ ئێرانه‌ و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش یه‌كێكه‌ هه‌ژارترین ناوچه‌كانی ئێران و به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ گه‌وره‌ شاره‌كانی كرماشان، ورمێ، سنه‌ و ئیلام، له‌ ناوچه‌ حاشیه‌نشینه‌كان و له‌ خراپترین باروودۆخدا ده‌ژین. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆی سیاسه‌ته‌ نئۆلیبراڵییه‌كانی ده‌وڵه‌تی  ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، ژیان و مه‌عیشه‌تی ملیۆنان كه‌س له‌ خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێران كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ناچارن له‌ گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شار یان ناوچه‌ حاشیه‌نشینه‌كاندا نیشته‌جێ بن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی تاكسی و ئۆتوبووس له‌ مێهران

-

خه‌باتی كچان و ژنانی سنه‌ دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ ١٦ی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ عوسمان ئیسماعیلی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ پیرانشار و مهاباد

-

ڕفاندنی دوو ڕۆژنامه‌وان له‌ باكووری كوردستان

-