کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پترۆشیمی مه‌سجد سۆله‌یمان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پترۆشیمی مه‌سجد سۆله‌یمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌وته‌ی نوێنه‌ری ناڕازیان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی پترۆشیمی “مه‌سجد سۆله‌یمان” به‌هۆی نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان، به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بیانه‌و‌ێت له‌گه‌ڵ كرێكاران هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن و هه‌ر كات ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركانیان له‌سه‌ره‌. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی شیركه‌ت له‌ به‌ڕوێوڕبردنی یاساكاندا هه‌ڵاواردن به‌كار ئه‌به‌ن و  هیچ چاودێرییه‌ك به‌سه‌ریانه‌وه‌ نییه‌. كرێكارانی پترۆشیمی “مه‌سجد سۆله‌یمان” خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ هه‌ڵاواردن و دابینكردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ

-

ئاگردانی زه‌نجیره‌یی مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ سه‌رپولی زه‌هاو

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی قشم له‌ ئاست نه‌دانی مه‌سكه‌نی میللی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ چابه‌هار

-

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

-