ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی عه‌سه‌لوویه له ناڕه‌زایه‌تی به دابین نه‌كردنی ئیمكانات كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی عه‌سه‌لوویه له ئاست لابردنی ژەمی خۆراک لە کاتی كاری ڕۆژانە و مافی بلیت و مۆڵەتی ڕۆژانەیان ناڕازین و خوازیای بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.