به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ١١٧ جۆری ده‌رمان له ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و به‌تایبه‌ت شاری ورمێ ده‌ست ناكه‌وێت و خه‌ڵك بۆ دابینكردنی ده‌رمان ناچارن سه‌ردانی ئوستانه‌كانی دیكه‌ی ئێران بكه‌ن.
به‌وته‌ی یه‌كێك له دانیشتووانی ورمێ، نرخی ده‌رمان چه‌ن هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌شێكی زۆر له پێداویستییه‌كانی ده‌رمان له‌و ئوستانه ده‌ست ناكه‌وێت و كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ ئه‌و بنه‌ماڵانه كه نه‌خۆشیان له ماڵه‌وه هه‌یه سازكردووه. بنه‌ماڵه‌كان ناچارن سه‌ردانی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران بكه‌ن، زۆر جار ده‌رمانه‌كانیان ده‌ست ناكه‌وێت و ئه‌گه‌ر ده‌رمانیشیان ده‌ست كه‌وێت به نرخێكی زۆر به‌رز ده‌یكڕن. به وته‌ی ئه‌و هاووڵاتییه، ده‌رمانی نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌كانی وه‌كوو شه‌كره و تالاسێمی و شێرپه‌نجه و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه له بازاڕدا بوونی نییه و ته‌نیا له بازاڕی ڕه‌ش به نرخێكی چه‌ند هێنده ده‌ست ده‌كه‌ون و بیمه‌یان نییه.