کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری سنه‌ له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی” كه‌وسه‌ر”

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵه‌، دانیشتووانی شاری سنه‌ له‌ ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌ نه‌خۆشخانه‌یكه‌وسه‌رناڕازین و ده‌ڵێن: له‌و ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌ هیچ بایه‌خێك به‌ گیان و كه‌رامه‌تی نه‌خۆش و هامڕاكانی نادرێت.

به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ هاووڵاتییان، له‌ نه‌خۆشانه‌یكه‌وسه‌ری سنه‌ ته‌نانه‌ت سێرۆمی شوردنه‌وی برین ده‌ست ناكه‌وێت و گه‌ر كه‌سێك تووشی خوێنبه‌ربوون بێت، كه‌س نییه‌ بچێت به‌ هانایه‌وه‌. دارو وده‌رمان له‌ ده‌رمانخانه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ نییه‌ و بۆ به‌ده‌ستهێنانی بچووكترین و سه‌ره‌كیترین ده‌رمان، ئه‌بێ سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌كانی شار بكه‌یت. هیچ بایه‌خێك به‌ نه‌خۆش و هامڕاكانی نادرێت و هیچ ئیمكاناتێكیان بۆ دابین نه‌كردوون، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی خه‌ڵك له‌ئاست شێوه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌، به‌رپرسانی ئوستانی هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كان هه‌ڵنه‌گرتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ سه‌قز و سنه

-

گردبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كامیاران به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له‌ چه‌ند شار

-

ئه‌منیه‌تی كردنی سنه‌ بۆ ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رۆژی کرێکار

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی له‌ شاری شنۆ

-

بانگهێشتی چالاكانی سنفی و كرێكاری له‌ سنه‌ و تاران

-