کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ئۆستانی ئیلام له‌ئاست گرانی كرێماڵ

دانیشتووانی ئۆستانی ئیلام له‌ ئاست گرانی كرێماڵ ناڕازین و ده‌ڵێن: له‌ نێوان ساڵه‌كانی ١٣٨٤ بۆ ١٤٠٠ی هه‌تاوی نرخی كرێماڵ ١٦ هێنده‌ چووه‌ته‌سه‌ره‌وه‌، به‌ڵام داهاتی خه‌ڵك هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ و ناتوانن كرێماڵ بده‌ن و به‌شێكی زۆر له‌ خه‌ڵك ڕوویان له‌ ناوچه‌ حاشیه‌نشینه‌كان و  گونده‌كان كردووه‌.

به‌ پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی ڕژیم، شاری تاران له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی ١٣٨٤ بۆ ١٤٠٠ی هه‌تاوی، كرێماڵ زۆرترین به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و پاشان شاره‌كانی قوم و ئه‌راك له‌ پله‌كانی دووهه‌م و سێهه‌مدا جێیان گرتووه‌. ئۆستانی ئیلامیش به‌هۆی به‌رزی ئاستی بێكاری و هه‌ژاری له‌ خراپترین دۆخدایه‌ و دانیشتووانه‌كه‌ی له‌ باروودۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی تاكسی و ئۆتوبووس له‌ مێهران

-

خه‌باتی كچان و ژنانی سنه‌ دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ ١٦ی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ عوسمان ئیسماعیلی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ پیرانشار و مهاباد

-

ڕفاندنی دوو ڕۆژنامه‌وان له‌ باكووری كوردستان

-