کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی ناوچه‌ بومه‌له‌رزه‌ لێدراوه‌كانی كرماشان

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی ناوچه‌ بومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌كانی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی ناوچه‌ بومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌كانی پارێزگای كرماشان له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به‌ گرفته‌كانیان و نه‌بوونی ئیمكاناتی په‌روه‌رده‌، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

“شەهریار حەیدەری”، ئەندامی مەجلیسی ئاخوندی لە قەسری شیرین، سەرپێڵ زەهاو و گیلانغەرب ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند، دوای بوومەلەرزەکەی ساڵی ٩٦ی کرماشان، زۆریه‌ک لە قوتابخانەکان ئاوەدان نەکراونەتەوە و لە زۆریه‌ک لە گوندەکاندا، قوتابییان لە كانێكسدا دەخوێنن. واتە دوای ٦ ساڵ لە بوومەلەرزەکە هێشتا قوتابییان ناچارن لە كانێكس و كانتینەر و لە پلەی گەرمی ژێر ١٥ بۆ پلەی ٥٠ بخوێنن. هه‌روه‌ها هیچ ئه‌منیه‌ت بۆ قوتابیان دابین نه‌كراوه‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كانیانن.