کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مەترسی تێکچوونی دۆخی تەندرووستی بەندکراوێکی شاری بانە

“فاتیح مەجیدی” هاووڵاتیی بەساڵاچوو و دەستبەسەرکراوی خەڵکی بانە نەخۆشی دڵی هەیە و دوای دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی بێبەش کراوە و تەندروستیی ناوبراو ڕووبەڕووی مەترسی بووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە کۆتایی حەفتەی ڕابردوو ٨ چالاکی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی بانەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کران کە “فاتیح مەجیدی” تەمەن ٦٤ ساڵ یەکێک لەو کەسانەیە کە دوای دەستبەسەر کرانی بۆ زیندانی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە “فاتیح مەجیدی” نەخۆشی دڵی هەیە و دڵی بە باتری ئیش دەکات و لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام لەژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕ بووە. بەم حاڵەشەوە لەو ڕۆژەوە کە دەستبەسەر کراوە لە دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی بێبەش کراوە و ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

كوشتنی دوو شارومه‌ند له‌لایه‌ن ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

مانگرتنی “سه‌لمان ئۆلفه‌تی” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی كرماشان

-

بانگه‌وازی خانه‌نشینكراوانی ئێران بۆ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی كرێكار

-

له‌سه‌كار ده‌ركردنی ١٥٠ كرێكار له‌ شاره‌داری سه‌قز

-

پشتیوانی كچانی قوتابی سنه‌ له‌ تووماج ساڵحی

-

بڵاوكردنی نووسراوه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ بانه

-