به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ڕژیم له شاری بانه له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له‌مشاره، له‌ئاستی شار بڵاوبوونه‌ته‌وه و به وردی هاتووچۆی خه‌ڵكیان خستووه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی ویرووسی كۆرۆنا و نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و ناجێگیر بوونی بارودۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مشاره، خه‌ڵك ناڕازیین و هێزه‌كانی ڕژیم له‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتڕازی خه‌ڵك له كاتژمێر ٣ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ره‌وه، له مه‌یدانه‌كانی مروه‌تی، سه‌عات، مه‌یدانی جه‌هاد و مه‌یدانه‌كانی دیكه‌ی شاری بانه جێگیر بوون و فه‌زای ئه‌مشاره‌یان به توندی میلیتاریزه كردووه. شایانی باسه، هێزه‌كانی ڕژیم به گشت لێدان له‌ئاستی شار كه‌شێكی ئه‌منییه‌تی توندیان به‌سه‌ر ئه‌مشاره‌دا زاڵ كردووه و به‌ر به هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر له سێ كه‌سی ده‌گرن.