کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مووشكبارانی بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، سەربازگەكانیزێلکانوبامه‌رنیسوپای تورکیه‌ لە سنوریباشیکودهۆكله‌ ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه‌ بۆردوومان و مووشه‌كباران كران و گروپێکی عیراقیش بەرپرسیارێتی خۆی لە بۆردومانەکە راگەیاند

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر لە ١٠ موشەک ئاراستەی بنكه‌ی سه‌ربازیزێلکانشوێنی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا كراوه‌ و له‌ ڕێگه‌ی په‌هبادی ئینتحاریشه‌وه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیبامه‌رنیله‌ نزیك دهۆك به‌ڵام زیانیه‌كانی ئه‌و دوو هێرشه‌ نه‌زانراوه‌. لەدوای کۆمەڵکوژیەکەی سوپای تورکیه‌ لە زاخۆ ئەمە چه‌نده‌مین جارە بنکە و مۆڵگەکانی دەوڵەتی تورک بەشیوەی جیاواز بۆردومان دەکرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ گروپیێک بەناویبەرخۆدانی ئیسلامی لیواکانی ئەحراری عیراقلە ڕاگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی ئەو موشەکبارانەی لە ئەستۆ گرت و دەڵێت: ئامانج له‌و هێرشه‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیده‌كانمانه‌ و به‌ مووشه‌كی گراد مۆڵه‌گه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیامان كردووه‌ته‌ ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار

جێژنی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران بۆ مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج هاووڵاتی له‌ شاری شنۆ

-

گواستنه‌وه‌ی “ئارمان مورادی” خوێندكاری خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ بۆ زیندان

-

بێبه‌شكردنی “موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” له‌ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی

-

ناڕوونی چاره‌نووسی سێ ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌كانی شنۆ و مهاباد

-

كارنامه‌ی پڕ ئێش و ئازاری كۆڵبه‌ران له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆك‌ كۆماری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

-