میرزا ئیبراهیم محه‌ممه‌دی ناسراو به “میرزا ئیبراهیم ددانساز”، برای هاورێ گیانبه‌خت كردووی ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه، هاورێ “محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی” ناسراو به “حه‌مه نگڵی”، له یارانی دێرینی كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی ئاوایی “نگڵ”، ڕۆژی ٢٥ی جۆزه‌ردان له ته‌مه‌نی ٧١ ساڵی دا به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
میرزا ئیبراهیم ل ساڵی ١٣٢٩ی هه‌تاوی له ئاوایی “نگڵ” له دایك بوو. ناوبراو له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری دژی ڕژیمی شا و ئاشكرا بوونی كۆمه‌ڵه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه گرت و ساڵانێكی زۆر له تهشكلاتی نهێنی له سه‌ر ڕێبازی كۆمه‌ڵه خه‌باتی كرد. میرزا ئیبراهیم كه مۆعه‌لیم و ده‌بیری ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزان بوو، دوای ئاشكرابوونی چالاكیه‌كانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له ساڵی ٦٦ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو ماوه‌ی ٨ مانگ به توندترین و دڕندانه‌ترین شێوه له لایه‌ن ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ئه‌شكه‌نجه درا و نه‌یانتوانی نهێنیه‌كانی به‌ده‌ست بێنن. دوای ٨ مانگ میرزا ئیبراهیم به دوورخستنه‌وه له كار و قه‌ده‌غه‌ی چالاكی مه‌حكووم كرا و له ئامووزش و په‌روه‌رش ده‌ركرا. میرزا ئیبراهیم پاشان بۆ بژیوی ژیانی فێری ددانسازیی بوو. له‌و ماوه‌یه‌ش دا هه‌موو ژیانی بۆ خزمه‌ت به خه‌ڵكی ناوچه‌كانی كه‌ڵاته‌رزان، ژاوه‌رۆ و كۆماسی ته‌رخان كرد. ڕۆژی ڕابردوو ته‌رمی میرزا ئیبراهیم ددانساز، له ناو ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ری دا له گۆرستانی به‌هه‌شتی محه‌ممه‌دی له شاری سنه، ئه‌سپه‌رده كرا.