كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی جوش گوسته‌ری ڕێگای ئاسنی ئه‌راك كه به شێوه‌ی په‌یمانی كار ده‌كه‌ن و له لایه‌ن شیركه‌تی “جوش گوسته‌ر”ه‌وه دامه‌زراون، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یان، له‌ئاست دواخرانی بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و په‌رداخت نه‌كرانی جێژنانه و بۆنی پێوه‌ندیدار به مانگی ڕه‌مه‌زان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی “تراوێرس، ڕه‌یل سه‌نعه‌ت كارانی جنووبی شه‌رقی زاهێدان، قۆم، شیراز و كرماشان” باسیان له په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له ساڵی ٩٩ كردووه و ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كرێ، ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن.