کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان په‌یوه‌ست به‌مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بوون.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مانگرتنی گشتی چین و توێژه‌ جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای ئێران، كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌‌ی ئاسنی ئیسفه‌هانیش په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ بوون و دروشمی “كێشه‌ی ئێمه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كارخانه داده‌خرێت”یان به‌رز كرده‌وه‌ و هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه‌  له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ تێكه‌ڵ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌رانسه‌رییه‌كان ده‌بن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردووش كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی سیمانی دزیچه‌ی ئیسفه‌هان، كارخانه‌ی ئالۆمینیۆمی “ئه‌لمه‌هدی” به‌نده‌رعه‌باس، پترۆشیمی كوردستان و پڕۆژی سازكردنی شۆقه‌كانی نیشته‌جێبوونی پێرسۆنێلی ئه‌رته‌ش، په‌یوه‌ست به‌مانگرتنی سه‌رانسه‌ری ببوون.

بابەتی پەیوەندیدار

پڕۆژی ئه‌منیه‌تی ڕژیم بۆ ڕێگری كردن له‌ چوونی ژنان بۆ ئێستادیۆم

-

كوژرانی مێرمنداڵێكی به‌لووچ له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی پاكستان

-

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ ئیسفه‌هان

-

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی بازاڕیان له‌ به‌نده‌رعه‌باس

-

مانگرتنی شۆفێرانی كامیۆن له‌ شیراز

-