کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی “به‌ستاب به‌نا” له‌ پترۆشیمی “پۆلی ئۆلفین”ی چابه‌هار

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی به‌ستاب به‌نا له‌ پترۆشیمی پۆلی ئۆلفینی

كرێكارانی شیركه‌تی به‌ستاب به‌نا” له‌ پترۆشیمی “پۆلی ئۆ لفین”ی چا‌به‌هار ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی پێنج مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و بیمه‌، له‌ دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی و بێهداشتی دا ده‌ژین و تا به‌ ئه‌مڕۆ چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌ بردووه‌، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌.