کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

مانگرتنی زیندانیه‌كی سیاسی و گواستنه‌وه‌ی زیندانیه‌كی دیكه‌ بۆ به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ زیندانی ورمێ

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌،نایب عه‌سكه‌رییه‌كێك له‌ به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ، به‌هۆی درووست بوونی ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و زیندانه‌، ناوبراو له‌ به‌ندی سیاسیه‌وه‌ بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌و زیندانه‌ گوازرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له‌ كوردستاندا،شاكر بێهروزیزیندانی سیاسی مه‌حكووم به‌ سێداره‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ، به‌ بیانووی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نزیكیه‌وه‌ بانگهێشتی ژووری نیگابانی ئه‌و زیندانه‌ كراوه‌ و دواتر بۆ ژووری ژماره‌ دوو گواستراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م زیندانیه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی مه‌ئموورانی ڕژیم له‌و زیندانه‌دا مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

هۆشداریی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی

-

كوژران و برینداربوونی ٨ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ قه‌زوێن

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ شیراز، ته‌ورێز و مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ شاری میانه

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان

-