كرێكارانی پاڵاوگه‌ی لامه‌رد ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م پاڵاوگه‌یه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی لامه‌رد له ئۆستانی فارس سه‌باره‌ت به مانگرتنه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاندووه: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌مه‌به‌ستی دانی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، چوونه‌ته نووسینگه‌ی ئه‌م پاڵاوگه‌یه و ڕایانگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێ، مان ده‌گرن. ده‌شڵێن: به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رانی پاڵاوگه مانیان گرتووه و تا كاتێك كه سه‌رجه‌م مۆتاڵباته‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێ، ناچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.