کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خورادنی “مێهدی فه‌تحی” موعه‌لیمی به‌ندكراو له‌ زیندانی شیراز

مانگرتن له‌ خورادنی مێهدی فه‌تحی موعه‌لیمی به‌ندكراو له‌ زیندانی

“مێهدی فه‌تحی” له‌ چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شیراز كه‌ له‌ زیندانی عادل ئاباد به‌ند كراوه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن.

“مێهدی فه‌تحی” له‌ نامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی مافی جیاكرنه‌وی تاوانه‌كان هه‌ر جار و له‌ به‌ندێكه‌وه‌ بۆ به‌ندێكی دیكه‌ ده‌یگوازنه‌وه‌، كاتێك ده‌یبه‌ن بۆ دادگا یان پزیشكی داد زه‌جیر به‌ ده‌ست و پایه‌وه‌ ده‌به‌ستن و بێڕێزی پێ ده‌كه‌ن ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌یتوانی له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌ بێده‌نگ بمێنێت.