کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مانگرتن له‌ خواردنی ٥٢ به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی بادینانی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، ٥٢ به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی بادینان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندنێكدا و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناڕوونی چاره‌نووسیان هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی زیندانیشیلادزێبۆ ماوه‌یه‌كی نادیار مانگرتن له‌ خواردنیان ڕاگه‌یاند.

له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ هاتوو: ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی سیاسی به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی بادینان هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی زیندانیشیلادزێمان ده‌گرین له‌خواردن. ئێمه‌ به‌ دوور له‌ یاساكانی مافی مرۆڤ و به‌ شێوه‌ی نایاسایی و ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ڕا و هزری خۆمان ڕاگه‌یاندووه‌ و له‌گه‌ڵ داگیركردنی وڵاته‌كه‌مان له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه‌ دژایه‌تیمان كردووه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و سزاده‌درێین. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: له‌ ته‌واوی به‌ندركراوانی سیراسی داواكارین له‌ ژێر ناوییان مه‌رگ یان ژیاندرێژه‌ به‌ مانگرتنه‌كه‌یان بده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌نووسمان دیاری ده‌كرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتن له‌ خواردنی “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” له‌ زیندانی ئێڤین

-

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی مۆكرانی چابه‌هار

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی خاش دژبه‌ نه‌بوونی سووته‌مه‌نی

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی لافاو له‌ مه‌شهه‌د

-

گیانله‌ده‌ستدانی كارتونخه‌وێك له نه‌خۆشخانه‌ی چابه‌هار

-