کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆكانی تاران و خواجه‌نه‌سیری كه‌ره‌ج

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی زانكۆكانی تاران و “خواجه نه‌سیر”ی كه‌ره‌ج له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر زانكۆكاندا مانیان گرت و له‌  ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی كۆلیجی كۆمه‌ڵناسی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر زانكۆ و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی هاوڕێكانیان له‌ ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌ و دروشمی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازادبكرێت”یان به‌رز كرده‌وه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خوێندكارانی زانكۆی “خواجه نه‌سیر”ی كه‌ره‌ج له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ژه‌هراوی بوونی چه‌ندین خوێندكار و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زانكۆ به‌ دۆخی ته‌ندرووستی خوێندكاران، كۆبوونه‌وه‌ و دروشمیان وته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ چالاكی خوێندكاری و مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی پێستی له‌ نێو به‌ندكراوانی زیندانی كه‌ره‌ج

-

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ڕوودبار

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كرماشان، ئه‌رده‌بیل و شیراز

-

چالاكی ئازادیخوازانی كوردستان و ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج

-