کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

له‌ ناوچوونی به‌شێكی زۆر له‌ زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كانی سنه‌ به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا

پەیمان ئەسکەندەریسەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی ئوستانی سنە ڕایگه‌یاند، بارانی به‌خۆڕ و تەرزەی دوو مانگی رابردوو زیاتر لە 11 ملیار تمەن زیانی بە کشتوکاڵی ئەو ئه‌و ئوستانه‌ گەیاندووە.

 به‌وته‌ی په‌یمان ئه‌سكه‌نده‌ری هەزار و 226 هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییە دێمەکانی سنه‌ بە بەهای حەوت ملیار تمەن، 164 هێکتار زەوی بەرئاو بە بەهای دوو ملیار و 600 ملیۆن تمەن و 13 هێکتار باخیش زیانیان بەرکەوتووە. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئوستانی سنە زیاتر لە ١٠ له‌سه‌دی پێویستیی گەنمی ئێران دابیندەکات و وەک سەرچاوەیەکی گرنگی بەرهەمهێنەری گەنم هەژمار دەکرێت و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بڕی 800 هەزار تۆن گەنم له‌و ئوستانه‌دا بەرهەم بهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی تاكسی و ئۆتوبووس له‌ مێهران

-

خه‌باتی كچان و ژنانی سنه‌ دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ ١٦ی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ عوسمان ئیسماعیلی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ پیرانشار و مهاباد

-

ڕفاندنی دوو ڕۆژنامه‌وان له‌ باكووری كوردستان

-