کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆچی دوایی هاوڕێ “یه‌دێ بیگله‌ری” له‌ وڵاتی سوید

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بەیانی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، هاوڕێی خۆشەویست و دێرین،  کاک “یەدێ بیگلەری” کەسایەتی ناسراو و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵم لە وڵاتی سوئید لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هاورێ “یەدێ بیگلەری”، لە ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی پێی نایە کۆڕی خەباتی سیاسی و لە پرۆسەی پێک هێنانی کۆمەڵەدا بەشدار بوو. هاوری یەدێ لە یەکەم رۆژەکانی دامەزرانی کۆمەڵه لە ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی تا کاتی گیان لەدەستدانی، وەکوو کۆمۆنیستێکی وشیار و خەباتکار،هاوڕێ و هاوسەنگەری کۆمەڵە بوو. لە شەڕی ٢٤ ڕۆژەی شاری سنە، دەوری کاریگەری لە داڕشتن و دەرکردنی “خەبەرنامەی تایبەتی “کۆمەڵە لەو شارەدا گێڕا. هاوینی ١٣٥٨ی هەتاوی چالاکی بێدرێغی هاوڕی یەدی وەکوو بەرپرسی دادگای شؤڕشی شاری سنە، گیانی چەند تێکۆشەری بەدیلگیراوی کۆمەڵەی کە لە پادگانی مەریوان ئەسیربوون لە ئێعدامی حەتمی ڕزگارکرد. بۆ ماوەی چەند ساڵ وەکوو کادرێکی پێشکەوتوو و وەکوو پێشمەرگەیەک، هاورێ لەگەل ڕابەری گیانبەختکردوو کاک “سدیق کەمانگەر” کە کاروباری قەزایی و حقوقی کۆمەڵەیان بەرێوە دەبرد و یاسای دادگاکانی کۆمەڵەیان داڕشت . کاک “یەدی بیگلەری” لە بنەماڵەیەکی ناسراو و تێکۆشەری شاری سنە بوو کە برایەکی بە ناوی هاوڕێ “عوبەید شەکیبا” لە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵەدا گیانی بخت کرد. وێڕای دەربڕینی ئەو پەڕی پەژارەی خۆمان بۆ گیان لەدەستدانی هاوڕێ یەدێ بیگلەری، سەرەخۆشی لە ئەندامانی بنەماڵەی به‌ڕێزی و خەڵکی تێکۆشەری شاری سنە و هەموو هاورێیانی کۆمەڵە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین. یادی ئازیزی بەخێر و رێگای شۆڕشگیڕانەی بەردەوام بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

برینداربوونی ١١ خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ كرماشان

-

جێبەجێکردنی حوکمی ئەمجەد ساڵح زادە له‌ شاری سه‌قز

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كچانی دووركه‌وتوو له‌ خوێندن له‌ كوردستان و ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ته‌فتان دژبه‌ تاڵانكردنی مه‌عده‌نی زێڕی ناوچه‌كه‌

-

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ناڕازیانی گوندی “ئارۆ” له‌ ده‌ماوه‌ند

-