ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكرایه‌وه ڕایگه‌یاند، له ساڵی ٢٠٢١ی زایین‌دا، ٥٧٩ ئێعدام له جیهاندا تۆمار كراوه، كه لانیكه‌م ٣١٤ كه‌سیان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به‌ڕێوه‌چووه. لێبوردنی نێونه‌یه‌وه‌یی ده‌ڵێت، پێده‌چێت ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له ئێران، پتر له ٣١٤كهس بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئاماری درووستی ئێعدامه‌كان ڕاناگه‌یه‌نن و ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌و ئامارانه‌ش به تایبه‌ت له‌ناوچه كه‌مینه نشینه‌كان، دژوارتره. ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ریده‌خات كه ساڵی ٢٠٢١، چوارمنداڵ له ئاستی جیهاندا ئێعدام كراون كه كه‌سێكیان له وڵاتی یه‌مه‌ن و ئه‌وانیتر له ئێران له سێداره دراون. لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاند كه، ساڵی ڕابردووی زایینی ١٣كه‌س له ئێران له پێش چاویی خه‌ڵك ئێعدام كراون.
ڕێكخراویی مافی مرۆڤی ئێرانیش له‌م باره‌یه‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا هاتووه، له ٦مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینی‌دا، ٢٥١كهس له ئێران له سێداره‌دراون كه له چاو ئه‌و ماوه‌یه، له ساڵی پێشتردا دوو هێنده زیادی كردووه. ئه‌م ناوه‌نده‌ی مافی مرۆڤ هۆشداری داوه كه ئامانجی كۆماری ئیسلامی له‌و ئێعدامه به‌ربڵاوانه، چاوترسێن كردنی خه‌ڵك به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژی حكوومه‌ته.
كۆماری ئیسلامی به ئێعدام كردنی به‌ربڵاویی نه‌یارانی سیاسی و توندوتیژی به‌ربڵاو له دژی خه‌ڵكی ئێران هاته سه‌ركار و له ماوه‌ی ٤٣ساڵی ڕابردوو، له‌م بواره‌دا به‌رده‌وام پله‌ی یه‌كه‌می له ئاستی جیهاندا بووه. ئێعدامه‌كان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی قه‌تڵ و عامی نه‌یارانی سیاسی‌دا به‌رته‌سك نه‌بۆته‌وه، به‌ڵكوو هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئێرانی، به‌هۆكاری جۆراوجۆر ئێعدام كردووه. ده‌زگای دادوه‌ری ڕژیم ته‌نانه‌ت ده‌ستی له ئێعدامی منداڵان، ژنان، موعه‌لیمان، نه‌خۆش و پیر و به‌ساڵاچووه‌كانیش، نه‌پاراستووه. به په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له دژی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و به ئامانجی ترساندن و زاڵبوون به‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان، به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی وه‌ك، سیستان و به‌لوچێستان، خوزستان و كوردستان، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاویی به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێ كه ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له‌ساڵی ٢٠٢٢د، له‌چاو ساڵی ٢٠١٩، دووبه‌رابه‌ر، زیادی كردووه.
پاساوی ڕژیم له ده‌ستبردن بۆ ئێعدام كردنی مه‌حكووم كراوانی دادگاه ئاساییه‌كان له ئاستێكی به‌ربڵاودا، ئه‌وه‌یه كه گۆیا له‌م ڕێگایهوهـ له لایه‌كه‌وه ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌باته سه‌رێ و له لایهكیترهوه عه‌داڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه هه‌ر دووی ئه‌م پاساوانه، درۆ و فریوكارانه‌یه.
یه‌كه‌م ئه‌وه كۆماری ئیسلامیه كه ئه‌منییه‌تی له ژیانی خه‌ڵك زه‌وت كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی كرداری تووندوتیژی و كوشتاری وه‌حشیانه‌ی ڕژیم به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی تووندوتیژی و جینایه‌ته تاكه‌كه‌سیه‌كان نایه‌ته‌وه. ئاستی كڕینی و فرۆشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ڕێگای مافییاكانی ژێر كۆنترۆڵی سپای پاسداران و دام و ده‌زگا ئهمنییهتییهكانی كۆماری ئیسلامی، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاستی چالاكییه‌كانی قاچاخچیه تاكه‌كه‌سیه‌كان، وه‌ك نییه. كه‌ی زه‌وت كردنی ئه‌منییه‌ت له ژیانی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه و له ڕێگای ده‌ستێوه‌ردانی به‌رده‌وام له هه‌موو بواره‌كانی ژیان، به وه‌سیله‌ی به‌سیجی و گه‌شته‌كانی “ئه‌مری به مه‌عروف و نه‌هی له مونكه‌ر“و لیباس شخسیهكان، له‌گه‌ڵ تاوانه تاكه‌كه‌سیه‌كانی كه به ئه‌نگیزه‌ی شه‌خسی به‌ڕیوه‌ده‌چن، وه‌ك یه‌ك وان؟
دووهه‌م ئه‌زموونی هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان و ئامار و زانیارییه جێگای باوه‌ڕه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه، له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئه‌منییه‌تی خه‌ڵك له‌م ڕێگایه‌وه زیاتر نه‌بووه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه ئێعدام خۆی له خۆیدا هه‌ستی تۆله‌سه‌ندنه‌وه و ڕه‌وانناسانه‌ی تووندوتیژی، به‌هێزتر ده‌كات. كاتێك كوشتن له‌به‌رامبه‌ر كوشتندا به وه‌سیله‌ی ده‌وڵه‌ت ڕێگه پێدراوه، بۆ ده‌بێت كه‌سی ئاساییش به‌م كاره هه‌ڵنه‌ستێ و به‌ده‌ستی خۆی ئه‌م به‌ناو عه‌داڵه‌ته، به‌ڕێوه‌نه‌بات؟ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام به‌واتای ئه‌وه دێت كه گیانی ئینسان بایه‌خی هه‌یه و به نه‌مانی سزای ئێعدامیش به شێوه‌یه‌كی ئاسایی گیانی زۆریه‌ك له ئینسانه‌كان ده‌پارێزرێت. له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و سزایه نه‌ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی جینایه‌ته‌كان نییه، به‌ڵكوو كاتێك ده‌وڵه‌ته‌كان به‌شێوه‌ی یاسایی و له‌ژێر ناویی “سزای ئێعدام” ده‌ست ده‌ده‌نه كوشتنی ئینسانه‌كان، له ڕاستیدا به كه‌مكردنه‌وه له بایه‌خی پاراستنی گیانی ئینسانه‌كان، ڕێگه بۆ دووپات بوونه‌وه‌ی، له كۆمه‌ڵگادا خۆشده‌كات.
ئه‌و پاساوانه‌ی كه له بواری سزای ئێعدامدا بوونیان هه‌یه جگه له درۆیه‌كی ئاشكرا، هیچیتر نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م، ئینسانه‌كان له‌ڕۆژی ئه‌وه‌ڵه‌وه تاوانبار، قاتڵ، قاچاغچی و جینایه‌تكار نیین، به‌ڵكوو له هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بنه‌ڕه‌تیدا ئه‌وه هه‌ل و مه‌رجی ماددی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه ئینسانه‌كان به‌ره‌و تاوان و جینایه‌ت پاڵ پێوه ده‌نێ و ده‌وڵه‌ته‌كان و چینی ده‌سه‌ڵاتدار، به‌رپرسیاریه‌تی ڕاسته‌وخۆی سه‌پاندنی ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه ماددیهیان، به‌سه‌ر ژیانی زۆربه‌ری خه‌ڵكدا، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. كه‌سانێك موسته‌حه‌قی سزادانن كه به‌ستێنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كرداری تاوانبارانه، ده‌خۆڵقێنن.
به‌ڵام ئیدعای به‌ڕێوه‌بردنی عه‌داڵه‌ت له ڕێگای سزای ئێعدامه‌وه له‌وه‌ش بێ ناوهڕۆكتره. ئه‌گه‌ر قسه له عه‌داڵه‌ت بێت تاوانباری سه‌ره‌كی خودی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه كه گیانی له به هه‌زاران ئینسان، ته‌نیا به‌هۆی بیروباوه‌ڕه‌كانیان و خه‌بات له‌پێناو باشتركردنی ژیان له كۆمه‌ڵگادا سه‌ندووه و ماشێنی كۆشتار و جینایهتهكهی ته‌نانه‌ت بۆ ڕۆژێكیش ڕاناوه‌ستێ، كه‌ی دابینكردنی عه‌داڵه‌ت له ئاوا ڕژیمێكی جینایه‌تكار، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت؟ ئه‌م ڕژیمه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی پێویستی به ده‌زگای كوشتار هه‌یه. ئه‌م ده‌زگایه ده‌بێ تێكبشكێندرێت و له‌كار بكه‌وێت. كه ئه‌مه‌ش مومكین نابێت مه‌گه‌ر به له گۆڕنانی، ئه‌م ڕژیمه نه‌بێت.
بێگومان له پاش كۆتایی هاتن له ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی، نه‌ته‌نیا له‌ژێر هیچ پاساوێكدا فه‌رمانی زه‌وتكردنی ژیان، له هیچ كه‌سێك قه‌بوڵ ناكرێت، به‌ڵكوو به فه‌رمانی شۆڕا جه‌ماوه‌رییه‌كانی خه‌ڵك، له ڕێگای دادگایه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه، به‌دواداچوون بۆ جینایه‌تی جینایه‌تكاره ورد و درشته‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌كرێت، به‌ڵام هیچكه‌سێك فه‌رمانی ئێعدام ده‌رناكات.