كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووبی شه‌رقی ئێران(شیركه‌تی تراورس)، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست له خواره‌وه بوونی حه‌قده‌سته‌كان، به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبهندییە پیشهییەكان، نه‌درانی حەقدەست و مافی بیمه و هه‌روه‌ها قه‌راردادی كۆرت ماوه‌ی سێ مانگه، نیشان دا و خوازیاری به‌دیهاتنی خواسته‌كانیان بوون.
به وته‌ی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته یه‌كێك له به‌ربه‌سته‌كانی به‌شی به‌رهه‌م هێنان نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و چووۆنهسهرهوهی ڕێژه‌ی قه‌رارداده كۆرت ماوهكانە. له كاتێكدا ئه‌م کارە پیشه‌یه‌كی به‌رده‌وامه به‌ڵام قه‌رارداده‌كانیان به شێوه‌ی چه‌ند مانگه ده‌به‌سترێت. كرێكارانی ناڕازی هه‌ڕوه‌ها ئاماژه‌یان به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان كرد كه چۆن كێشه‌ی بۆ خانه‌نشین كردنیان ساز كردووه و توانای په‌رداختی هه‌زینه‌كانی ده‌رمانیان نه‌ماوه. شایانی باسه كه كرێكارانی شیركه‌تی تراورس بۆ وه‌رگرتنی وام و زامن له لایه‌ن شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری پشتیوانی ناكرێن. خواستێكی دیكه‌ی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبهندییە پیشهییەكانه كه هێشتا جێبه‌جی نه‌كراوه.