كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گونده‌كانی ناوچه‌ی “مارۆسك”ی سه‌ر به شاری نه‌یشابوور، له ناڕه‌زایه‌تی به گوازتنه‌وه‌ی ئیمكاناتی بێهداشتی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ناوچه‌یه‌كی دوورده‌ست به ناوی “كه‌ڵاته‌ی محه‌ممه‌د جان”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه، چه‌ند پارچه ئاوایی له‌و ناوچه‌یه به هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی به‌رپرسانی ڕژیم له ئیمكاناتی بێهداشتی بێبه‌ش كراون و به له‌به‌ر چاو گرتنی ڕێژه‌ی زۆری دانیشتووانی ئه‌و ناوچه، خوازیاری دابین كردنی ناوه‌ندی پشكنینی نه‌خۆشییه‌كان، شوێنی حه‌وانه‌وه و سالۆنی وه‌رزشی بۆ منداڵان ولاوانی ئه‌و ناوچه‌یه بوون.