کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی شه‌رقی ئۆستانی ئیسفه‌هان

ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌شاوه‌رزانی شه‌رقی ئۆستانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر شیركه‌تی ئاوی مه‌نته‌قه‌یی ئه‌مشاره‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

نوێنه‌ری جووتیارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ كه‌شاوه‌رزان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌كرانه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری زایه‌نده‌ڕوود و نه‌پاڵاوتنی فازڵاو ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌، ده‌ڵێت: كه‌شاوه‌زرانی ئیسفه‌هانی خوازیاری دابین كردنی حه‌ق ئابه‌ بۆ كه‌شاوه‌زرانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ و هه‌روه‌ها خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی گونجاو و دیاری كردنی كاتی ئاوبه‌نده‌كان له‌ نێوان ئه‌م ڕووباره‌ن. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه‌: بڕیار بوو به‌ مه‌به‌ستی چاندنی به‌رهه‌مه‌كان، له‌ ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانباره‌وه‌ تا یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕێبه‌ندان ڕێكه‌وتێك بۆ كردنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌م ڕووباره‌ دیاری بكرێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه‌ هه‌ڵنه‌گیراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

له‌ده‌ست چوونی بینایی چاوێكی “ئاریان مه‌مه‌ندی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت

-

ڕێپێوانی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ ئیسڕائیل

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ده‌روه‌ی وڵات بۆ ئیدانه‌كردنی سزای ئێعدام

-

بێبه‌ری كردنی ٢٠٠ مامۆستای زانكۆ له‌ ساڵی ١٤٠٢

-

گیان‌له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ سێ شاری ئێران

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قه‌زوێن و زه‌نجان

-