كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئامپوول ساوه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، بارودۆخی ناله‌باری كاریان و هه‌روه‌ها نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ١١ كه‌س له هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له‌سه‌ر هه‌ر ده‌زگایه‌كی هێڵی به‌رهه‌مهێنان كه‌سێك كاری ده‌كرد، به‌ڵام كه‌م كه‌م ئه‌م ڕێژه‌یه كه‌می كردووه و له‌سه‌ر هه‌ر دوو ده‌زگا كه‌سێك و سه‌رئه‌نجام له‌سه‌ر هه‌ر چوار ده‌زگا كه‌سێكی دانراوه. ده‌شڵێن: له وه‌رزی گه‌رما به‌هۆی نه‌بوونی سیستمی فێنك كه‌ره‌وه‌ی گونجاو، له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئامپوول ساوه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، زیاد كردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و باشتربوونی بارودۆخی كاریان بوون.