ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه”ی بانه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه درانه به‌ر ده‌سترێژی گولله و له ئاكام دا كۆڵبه‌رێك به ناوی “فه‌ره‌یدوون ساڵحی” گیانی له ده‌ست دا و چه‌ندین كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆڵبه‌رانی بریندار بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی بانه كراون. به دوای ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی شاری بانه له ناڕه‌زایه‌تی به كۆشتنی كۆڵبه‌ران، له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری و نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌و شاره، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌گه‌ری به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆڵبه‌رانی قۆربانی هه‌یه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی كۆڵبه‌رانی دیكه له‌به‌ر ده‌ستا نییه.