ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئوستانی خووزستان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزیشكی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئێران ماوه‌ی دوو حه‌وتوویه كه له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی له‌به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزیشكی، ئوستانداری و فه‌رمانداری شاره‌كانیان كۆبوونه‌ویه ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. ڕۆژی ڕابردووش په‌ره‌ستارانی ئوستانی خووزستان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزیشكی كۆبوونه‌وه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی كادری ده‌رمان بوون.