کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ٢٧ وه‌زیری كۆچبه‌رانی ئورووپا سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی په‌نابه‌ران

كۆبوونه‌وه‌ی ٢٧ وه‌زیری كۆچبه‌رانی ئورووپا سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، وه‌زیرانی كۆچبه‌ران له‌ ئیتحادیه‌ی ئورووپا سه‌بارت به‌ بابه‌تی په‌نابه‌ران به‌ تایبه‌ت به‌ دوای هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كانی ئه‌م دوایا‌نه‌ له‌ فه‌ڕانسه‌ و بلژیك هه‌روها شه‌ڕی نیوان ئیسراییل و حه‌ماس كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی گاردیان، پاش هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كه‌‌ی بلژیك كه‌ له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی توونسیه‌وه‌ ئه‌نجام درا وه‌زیرانی ٢٧ وڵاتی ئورووپایی خۆازیاری تووندكردنه‌وه‌ی سنووره‌كان و دیپورتكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌ په‌نابه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌فریقا و ڕوژهه‌ڵاتی ناوین بوون تاكوو له‌و ڕیگه‌وه‌ ڕێگری بكه‌ن له‌ هاتنی په‌نابه‌رانی تازه‌. وه‌زیرانی ئورووپایی هه‌روها ئاماژه‌یان به‌ شه‌ڕی نێوان ئیسڕاییل و حه‌ماس كرد و ڕایانگه‌یاند نابیت ڕێگه‌ بدرێت ئاواره‌كانی غه‌زه‌ خۆیان بگه‌یێنه‌ ئورووپا.