ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخوازی تاران به كۆبوونه‌وه له یه‌كێك له پاركه‌كانی ئه‌و شاره چالاكییه‌كیان به‌بۆنه‌ی هاتنی ١ی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمه‌كانی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”، “ڕۆژی جیهانی كرێكار هاوئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی”، “دژبه سه‌ركوت، دژبه گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای كار”، “سه‌رهه‌ڵدانی ژنان دژبه چه‌وسانه‌وه و به‌هره‌كه‌شی جنسیه‌تی”، “١ی مانگی مه‌ی، یه‌كگرتوویی ژنان و ته‌واوی زه‌حمه‌تكێشان دژبه هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری” و “هێرشی شیمیایی كاری داعشی ئێرانی”یان به‌رز كرده‌وه.