کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامان له‌ چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامان له‌ چه‌ند شاری ئێران 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كه‌مئه‌ندامان له‌ چه‌ند شاری ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی ژیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌مئه‌ندامان له‌ شاره‌كانی ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د، تاران و ئه‌هواز به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ٢٧ی یاسای پشتگیری له‌ كه‌مئه‌ندامان، چاكسازی له‌ بواری ژیان و مه‌عیشه‌ت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شه‌ بودجه‌ی كه‌مئه‌ندامان به‌ لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو بوون.