کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی بروجێرد

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی خانه‌نشینكراوی كارخانه‌ی “سامان كاشی” بروجێرد، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كارخانه‌ی “سامان كاشی” بروجێرد له‌كاتی چالاكبوونیدا ٤٧٠ كرێكاری ڕه‌سمی و په‌یمانی هه‌بووه‌ و پاش مایه‌پووچبوونی گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م كرێكارانی هه‌ڵپه‌سارد و كرێكاران بێكار و به‌شێكیان كه‌ پێشینه‌ی كاری زۆریان بووه‌ به‌پێی یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، خانه‌نشینكراون. ٣٥٠ كرێكاری ئه‌و كارخانه‌یه‌ له‌ به‌رواری ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٩٣ی هه‌تاویدا و پاش داخرانی كارخانه‌كه‌‌، هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی ژینگه‌ له‌ ئاڵمان

-

داخوازی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ ڕۆژنامه‌وانان بۆ ئازادی شیرین سه‌عیدی

-

ڕفاندنی ده‌ شارومه‌ندی به‌لووچ و ئه‌فغانستانی له‌ سه‌راوان

-

به‌سته‌ری بوونی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تاران

-

هه‌وڵی خۆكوژی به‌ندكراوێكی بیرمه‌ند له‌ زندانی ڕه‌شت

-

گیانبه‌ختكردنی چوار شه‌رڤانی “ق،س،د” له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-