کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی “ناوروود”ی گه‌نگان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی شیركه‌تیناوروودی گه‌نگان، له‌ ناڕه‌زایه‌نی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیانگرت و پاشان له‌ ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی به‌شداربووی ئه‌و مانگرتنه‌، خوازیاری جێبه‌جێ كرانی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار، ١٠ ڕۆژ پشوودان، دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ كرێكارانی شیركه‌تیناوروودی گه‌نگان پێشتریش به‌ هۆی وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتبوو و ده‌ڵێن: چیتر چاوه‌ڕیی به‌ڵێنی درۆی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ناكه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی تاكسی و ئۆتوبووس له‌ مێهران

-

خه‌باتی كچان و ژنانی سنه‌ دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ ١٦ی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ عوسمان ئیسماعیلی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ پیرانشار و مهاباد

-

ڕفاندنی دوو ڕۆژنامه‌وان له‌ باكووری كوردستان

-