کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كارگێڕانی موخابراتی رووستایی له‌ سه‌قز

كۆبوونه‌وه‌ی كارگێڕانی موخابراتی ڕووستایی له‌ سه‌قز 1

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كارگێڕانی موخابراتی ڕووستایی له‌ شاری سه‌قز دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و قورسی باری مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازیان، ئه‌مڕۆ ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌ به‌ڵام ئێمه‌ هێشتا حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵمان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و به‌ له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی خراپی ئابووری و چوونه ‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخه‌كان، چیتر ناتوانین ژیانی خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان دابین بكه‌ین. ناڕازیان داوایان له‌ به‌رپرسانی ڕێكخراوی موخابراتی ئێران كرد بایه‌خ به‌ كێشه‌ و گرفتی كارگێڕانی موخابراتی ڕووستایی بدات.