کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی شێركه‌تی به‌رقی ناوچه‌یی خووزستان و كه‌هگیلوویه‌ و بویرئه‌حمه‌د

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی شێركه‌تی به‌رقی ناوچه‌یی خووزستان و كه‌هگیلوویه‌ و بویرئه‌حمه‌د له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌می ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ به‌رانبه‌ر شێركه‌تی به‌رقی ناوچه‌یی خووزستان كۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه‌دا خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، به‌پێی هه‌ڵاوسان و گرانی مادده‌ خۆراكییه‌كانی له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودان و ڕایانگه‌یاندووه‌، سه‌رجه‌م مافه‌داراییه‌كانی دیكه‌یان هه‌ر وه‌ك كار كردن له‌ كه‌ش و هه‌وای ناله‌بار و ناوچه‌ په‌راوێز خراوه‌كان ده‌بێ له‌ بیمه‌كانیاندا ڕه‌چاو بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

هۆشداریی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی

-

كوژران و برینداربوونی ٨ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ قه‌زوێن

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ شیراز، ته‌ورێز و مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ شاری میانه

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان

-