ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی كه‌مپی سه‌رێكانی له ڕۆژئاوای كوردستان، دژبه هێرشه‌كانی توركیا كۆبوونه‌وه و داوایان له ڕێكخراوه‌كانی پاراستنی مافی منداڵان كرد كه بیانپارێزن.
له‌ماوه‌ی چه‌ن ڕۆژی ڕابردوودا به‌ده‌یان هاووڵاتی له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆسه‌ر ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان كوژران و برینداربوون كه به‌شێكیان منداڵ بوون و كاردانه‌وی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه. له یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژئاوا دژی هێرشه‌كانی توركیا به‌رده‌وام ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه و ڕۆژی ڕابردووش ئاواره‌كانی كه‌مپی سه‌رێكانی خۆپێشاندانیانكرد و خوازیاری هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و جه‌نایه‌ته بوون.