کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆكانی تاران و یه‌زد دژبه‌ كوشتنی “مهسا ئه‌مینی”

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، خوێندكارانی زانكۆكانی تاران و یه‌زد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیله‌ ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی یه‌زد به‌ دروشمیبێكاری، بێگاری، حیجابی ئیجباریله‌ ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه‌ مانیانگرت و به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی وێنه‌یمه‌هسا ئه‌مینیدژبه‌ به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ زانكۆی تارانیش خوێندكاران به‌ دروشمیئازادی مافی ئێمه‌یه‌، ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتنمان ژینایه‌بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌ و توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتی سیستماتیكی ڕژیم دژ به‌ چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا نیشاندا. شایانی باسه‌ كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ خوێندكارانی زانكۆكانی ته‌ورێز و كه‌ره‌جیش به‌ مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی كوشتنیمه‌هساكۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ له‌نده‌ن

-

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریه

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

كوژرانی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات

-

گواستنه‌وه‌ی “ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ پاركی لاله‌ی تاران

-