کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراونی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خووزستان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراونی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خووزستان 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی پارێزگای خووزستان به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی شووش، شووشته‌ر، كه‌رخه‌ و حه‌فت ته‌په‌ دژبه‌ دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.