ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئێران له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و سێ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كرماشان هێرشیان كرده سه‌ریان به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازییه‌وه به‌رپه‌رچ درانه‌وه و له ده‌رێژه‌ی ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه‌دا سێ كه‌س له خانه‌نشینكراوان ده‌ستبه‌سه‌ركران و پاش چه‌ند كاتژمێر ئازاد كران.