ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی دانشجوو، خوێندكارانی زانكۆ له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی مانیانگرت و كۆبوونه و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی “خواجه نه‌سیر” به كۆربوونهوه له ناوه‌ندی زانكۆ دروشمی “دانشجووی ئازاده، ڕێگه‌ت درێژه‌ی هه‌یه” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی نیشاندا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت و به‌سیج تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و سێ خوێندكار ده‌ستبه‌سه‌ركران، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئازادی تاران و ڕه‌شت مانیانگرت و كلاسه‌كانی ده‌رسیان داخست، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆی “سووره” دروشمی “كوردستان گۆڕستانی فشیستان”یان به‌رزكرده‌وه و خوێندكارانی زانكۆی “ته‌ربیه‌ت موده‌ڕس” وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منی كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان وته‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆكانی “عه‌لامه ته‌باته‌بایی”، هونه‌ر و فه‌نی گیلان دژبه سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه، ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و له زانكۆی “فرده‌وسی” مه‌شهه‌د هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكاران و چه‌ند كه‌سیان دهستبهسهكرد.