کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردوان له‌سه‌ر مه‌زاری “عیسا بیگله‌ری” له‌ ره‌وانسه‌ر

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردوان له‌سه‌ر مه‌زاری عیسا بیگله‌ری

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردوانی شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌سه‌ر مه‌زاری “عیسا بیگله‌ری” كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز ڕۆژی ڕابردوو به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری “عیسا بیگله‌ری” له‌ گۆرستانی ره‌وانسه‌ر وێڕای به‌رز نرخاندنی یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.