بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، گرووپێكی چەكدار هێرشی كردەسەر پێگەكانی سووپای هیندووستان لە ئه‌یاله‌تی كەشمیر و بەهۆیەوە سێ سەرباز كوژران.
ده‌زگای هه‌واڵنێری “رۆیتەرز” رایگەیاند: هێرشەكە لە ناوچەی “راجۆری” ئه‌یاله‌تی كەشمیری زۆرینە مسوڵمان روویداوە و لە هێرشەكەدا سێ سەرباز كوژران و دووی دیكەش بریندار بوون و پاشان گەمارۆی شوێنەكە دراوە و پرۆسەی گەران و پشكنین به‌دوای تاوانباران دەستیپێكردووە. شایانی باسه كه ئەم هێرشە چه‌ند ڕۆژ به‌دوای ساڵوەگەڕی هەڵوەشاندنەوەی حكومی خۆبەڕێوەبەری بۆ ئه‌یاله‌تی كەشمیر ڕوویداوه.