ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، “برومەند نەجەفی”، ژینگەوانی خه‌ڵكی كرماشان كه به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” به‌ئێعدام مه‌حكووم كراوه، له‌به‌رده‌م دادسه‌رای كرماشان له‌لایه‌ن باوکی قوربانییەکەوه تەقەی لێ‌کرا و کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ته‌وه‌رداس هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و سه‌ربازه‌ی “بروومه‌ند نه‌جفی” بردووه بۆ دادسه‌را و سه‌ربازه‌كه برینداربووه، دواجار باوكی قۆربانی به كڵاشینكۆف “برومه‌ند”ی داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و كوشتوویه‌تی و هه‌ر دوو تاوانباره‌كه هه‌ڵهاتوون. جێگای ئاماژه‌یه كه “برومەند نەجەفی” لە ڕێكه‌وتی 14ی گەلاوێژی ساڵی 1399ی هەتاوی لەگەڵ چوار ڕاوچی نایاسایی له‌ناوچه‌ی پارێزراوی بێستوونی کرماشان به‌شه‌ڕهات و یه‌كێك له ڕاوچیه‌كان به‌ناوی “یووسف فه‌لاحی” بریندار ده‌بێت و پاش چەند ڕۆژ گیانی لەدەست دەدات. لە سی ساڵی ڕابردوودا، لانیکه‌م ١١٩ ژینگه‌پارێزانه‌ش لە ئێران کوژران و لانیکەم ٣٧٠ کەس بریندار بوون و هەندێک لەم ژینگەوانانەش بە هۆی تەقەکردن لە ڕاویچیان و کوشتنیان لە سێدارە دراون.